جۆینی تیلیگرام بن

گۆشتی زیادەی سەر چاو چییە و ڕێگاکانى چارەسەرکردنى کامانەن؟

گۆشتی زیادەی سەر چاو چییە و ڕێگاکانى چارەسەرکردنى کامانەن؟

دکتۆر کۆسار عەلى دەڵێت، گۆشتی زیادەی سەرچاو بریتییە لە گەشەیەکی ناشێرپەنجەیی شانەکان لەسەر کۆرنیای چاو (ئەو پەردە تەنکە، کە بەشی سپی چاو دادەپۆشێت، دەشڵێت، چارەسەری گۆشتی زیادەی سەر چاو بەندە بە توندی نیشانەکان و قەبارەی گەشەکردنەکەوە.

دکتۆر کۆسار عەلى پسپۆڕى نەخۆشییەکانى چاو لە نووسینێکدا ئاماژە بە درووستبوونى گۆشتى زیادەى سەرچاو و هۆکارەکانى درووستبوونى و نیشانەکانى حاڵەتەکە و ڕێگاکانى چارەسەرکردنى دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

گۆشتی زیادەی سەر چاو چییە؟

گۆشتی زیادەی سەرچاو بریتییە لە گەشەیەکی ناشێرپەنجەیی شانەکان لەسەر کۆرنیای چاو (ئەو پەردە تەنکە، کە بەشی سپی چاو دادەپۆشێت).

هۆکارەکانى درووستبوونى گۆشتی زیادەی سەر چاو چین؟

یەکەم– زۆرجار بەهۆی بەرکەوتنی درێژخایەنی تیشکی سەروو بنەوشەیی (UV) لە خۆرەوە ڕوودەدات.

دووەم– با و ڕەشەبا

سێیەم– دووکەڵی جگەرە

چوارەم– تەپ و تۆز

نیشانەکانی درووستبوونى گۆشتی زیادەی سەر چاو کامانەن؟

یەکەم– خورانی چاو.

دووەم– هەستکردن بە بوونی شتێک لەناو چاودا.

سێیەم– هەستکردن بە سووتانی چاو.

چوارەم– سووربوونەوەی چاو.

پێنجەم– گۆڕانکاری لە بینیین، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی بینین، بە تایبەتی دوو بینین.

شەشەم– بوونی پەڵەیەکی زەرد لەسەرچاو

حەوتەم– ئەگەر زۆر گەورە بن دەبنە هۆی نیشانەکانی وەک سووربوونەوە، خوران، وشکبوونەوەی چاو و کاڵبوونەوەی بینین.

چارەسەرى گۆشتى زیادەى سەرچاو بەچى ڕێگایەک دەکرێت؟

یەکەم– چارەسەری گۆشتی زیادەی سەر چاو بەندە بە توندی نیشانەکان و قەبارەی گەشەکردنەکە.

دووەم– ڕەنگە حاڵەتە سووکەکان بە قەترەی چاو یان مەڵهەمی چەورکەر بەڕێوەببرێن بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتی.

سێیەم– ئەگەر ئەم حاڵەتە ببێتە هۆی نیشانە بەرچاوەکان یان کاریگەری لەسەر بینین هەبێت، ڕەنگە لابردنی نەشتەرگەری پێویست بێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *