جۆینی تیلیگرام بن

یەكەم میوانخانەو هۆتێلی دێرینی شاری سلێمانی

هۆتێل فەرەح
🔘 یەكەم میوانخانەو هۆتێلی دێرینی شاری سلێمانی كە مێژووەكەی بۆ نزیكەی 100 ساڵ دەگەڕێتەوە.
🔘هۆتێل فەرەح دەكەوێتە سەر شەقامی مەولەوی ناوجەرگەی بازاڕی شاری سلێمانی.
🔘 هۆتێل فەرەح لە دوو نهۆم پێكدێت نهۆمی ژێرەوە لەچەند دوكانێكی میوەفرۆشی و چێشتخانەیەك پێكدێت و نهۆمی سەرەوەش مۆزەخانەیەك لەخۆدەگرێت.
🔘لە ناو مۆزەخانەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی مێژووی پارێزراون و رۆژانەگەشتیار سەردانی دەکەن بۆ تەماشاکردنیان​.
🔘هۆتێل فەرەح ساڵی ۱۹۳۱ ـ ۱۹۳۳ دروست کراوە لە لایەن حاجی تۆفیق باوکی دکتۆر جەمال نەبەز و حاجی سەعید کە شەریکی بوو.
🔘وەستای هۆتێل فەرەح یەکێک بووە لە هەرە وەستا شارەزاکانی سەردەمی خۆی ئەویش وەستا مەردان کوڕی وەستا ئەحمەدە کە لە ساڵی ۱۹۷۵ وەفاتی کرد.
🔘کاری دارتاشی هۆتێل فەرەح لە لایەن (وەستا عزەت ئیسماعیل ئیخوان )ەوە بووە کە دارتاشێکی لێهاتووی کەرکوک بووە کە هۆتێلەکەی ڕازاندۆتەوە.
🔘ساڵی ۲٠٠۵ کراوە بە موڵکی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی و جارێکی دیکە لە ساڵی ۲٠۱۳ بۆ ۲٠۱۵ لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی نوێکراوەتەوە.

فۆتۆ ڕاپۆرت ـ شۆڕش وەهبی

هۆتێل فەرەح – یەكەم میوانخانەو هۆتێلی دێرینی شاری سلێمانی كە مێژووەكەی بۆ نزیكەی 100 ساڵ دەگەڕێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *