هەندێك كەس بە بەردەوامی گرنگی بە تەندروستییان نادەن، رەنگە هەندێك گرفتیان بۆ دروستبێت و هەست بە نیشانەكانی نەكەن، هەندێك جۆری نەخۆشیش هەیە كە نیشانەكانی هەستپێنەكراون، وەكو نەخۆشی گورچیلەكان.
كاتێك گورچیلەكانت ناساغ دەبن یان توشی سستی دەبن، هەندێك نیشانەت تێدا دەردەكەوێت كە نابێت پشتگوێی بخەیت.
- وشكبونی پێست، بەهۆی ئەوەی هاوسەنگی شلەمەنی جەستە راناگرێت، توشی وشكبون و خوروی پێست دەبیت.
- میزكردنی زۆر، بەتایبەتی لە شەوان، كە رەنگە بەهۆی نەخۆشیی گورچیلەكان بێت.
- ئاوسان لە چواردەوری چاودا.
- لەدەستدانی ئارەزوی خواردن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *