دکتۆر هێمن مەحمود پسپۆڕى نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم دەڵێت، نەرمی جومگەکان BHS یەکێکە لە هۆکارە بەربڵاوەکانی ئازاری جومگە و ئێسک و ماسولکەکان لە گەنجان و مناڵاندا، دەشڵێت، حاڵەتەکە زیاتر لە کچاندا دەردەکەوێت لە تەمەنی منداڵی و گەنجیدا.
نەرمى جومگە چییە؟
نەرمی جومگەکان BHS یەکێکە لە هۆکارە بەربڵاوەکانی ئازاری جومگە و ئێسک و ماسولکەکان لە گەنجان و مناڵاندا.
نەرمى جومگە دەبێتە هۆى درووستبوونى ئازار لە کام بەشى جەستەدا؟
نەرمی جومگە دەبێتە هۆی ئازار و ناڕەحەتی لە جومگە و ئێسک و ماسولکەکاندا بەتایبەت دوای هیلاکبوون یان وەرزش کردن، نەرمی جومگەکان بەشێک نییە لە هیچ نەخۆشییەکی تری وەک ڕۆماتیزم و سەوەفان هیتر.
نیشانەکانی نەرمى جومگەکان چین؟
ئازار و ناڕەحەتییەکە لە جومگەکانی ئەژنۆ و ئێسکی ران و قاچ و پوزدا دەردەکەوێت زیاتر لە دوای نیوەڕۆ و شەواندا یاخود دوای هیلاکبوونێکی کەم لەوانەیە هەندێکجار ئاوسانێکی کەمی جومگەکانی لەگەڵدا بێت.
نیشانەکانی تری لەوانەیە لە هەندێک کەسدا لەجێچونی جومگە و نەرمی و شلی پێست و دەوالی و فتقی لەگەڵدا بێت.
حاڵەتەکە زیاتر لە کام کەسانەدا دەردەکەوێت؟
زیاتر لە کچاندا دەردەکەوێت لە تەمەنی منداڵی و گەنجیدا.
حاڵەتەکە چۆن دیارى دەکرێت؟
دیاری کردنی نەخۆشییەکە بە پشکنینی کلینیکی دەردەکەوێ لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم هەندێک جار پێویست بە چەند پشکنینێکی خوێن و تیشکی دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی کە نەخۆشەکە نەخۆشی تری نیە، بەڵام خۆی ئەم حاڵەتە هەموو پشکنینەکانی خوێن و تیشک پاک دەر دەچێت.
چارەسەرى حاڵەتەکە چۆن دەکرێت؟
یەکەم– ئەنجامدانی وەرزشی سوک بۆ بەهێزکردنی
دووەم– ماسولکەکان دورکەوتنەوە لە وەزشی قورس کە بەرکەوتنی بەهێزی تێدا بێت.
سێیەم– بەکارهێنانی بەستەر و پاڵپشتی جومگەکان
چوارەم– بەکارهێنانی هەندێک جۆر ئازارشکێن و ڕێکردنەوەی ئاستی ڤایتەمین D و کالسیۆم لە خوێندا.
پێنجەم– بەشێک لەم کەسانەی نەرمی جومگەیان هەیە لە تەمەنێکی گەنجتردا توشی سەوەفان و هەوکردنی جومگەکان دەبن لەچاو کەسی ئاسایی.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *