جۆینی تیلیگرام بن

زۆرترین گفتوگۆی بایدن و بلینکن لەگەڵ سودانی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بووە

زۆرترین گفتوگۆی بایدن و بلینکن لەگەڵ سودانی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بووە

توێژەرێکی پەیمانگای واشتنتن بۆ سیاسەتەکانی رۆژهەڵات رایگەیاند، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتن گفتوگۆیەکی درێژیان لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ کردوە، شاندەیەکی عێراقیش بۆیان دەرکەوتوە پێویستە بە قوڵی بیر لەو چارەسەرانە بکەنەوە کە پێویستن بۆ دۆسیە ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستان.

مایکڵ نایتس توێژەر لە پەیمانگای واشتنتن بۆ سیاسەتەکانی رۆژهەڵات رایگەیاندوە، پێش سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، نیوەی کۆمارییەکانی کۆنگرێس رەخنەیان لەو سەردانە دەگرت، ئەویش بەهۆی ئەو هێرشانەی لە ماوەی رابردو کرانە سەر هێزە ئەمریکییەکان.

توێژەرەکەی پەیمانگای واشنتن ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە و جوۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیەکی دورودرێژیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، شاندەکەی عێراق بۆیان دەرکەوتوە کە زۆرینەی کۆنگرێس (پەرلەمانی ئەمریکا) پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆیە لەسەر حکومەتی عێراقی پێویستە بە قوڵی بیر لەو رێگایانە بکاتەوە کە چارەسەری دۆسیە ناکۆکەکانی هەرێمی کوردستانی پێ بکات.

گروپە چەکدارەکانی عێراق بێ ئومێد بون لە ئەنجامی سەردانەکەی سودانی
مایکڵ نایتس باسی لەوەشکرد، گروپە چەکدارەکانی عێراق بێ ئومێد بون لە ئەنجامی سەردانەکەی سودانی، چونکە نەگەیشتوە بە رێککەوتنێک کە کۆتایی بە ئەرکی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بهێنێت لە عێراق.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *