جۆینی تیلیگرام بن

ئەمساڵ 10 کرێکار لەکاتی کاردا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

ئەمساڵ 10 کرێکار لەکاتی کاردا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

بەگوێرەی ئامارێکی رێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی کرێکاران، ئەمساڵ ١٠ کرێکار لەکاتی کارکردن لە شارەکانی هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکە، زۆرترین کرێکار لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیان شەش کرێکارە. لە هەولێر سێ کرێکار و لە دهۆکیش کرێکارێک گیانی لەدەستداوە.

بەپێی بەدواداچوونەکان ژمارەی رووداوەکانی برینداربوونی کرێکاران بە وردی تۆمار ناکرێن بەوپێیەی بەشێکی زۆری کرێکاران لە کاتی رووداوەکاندا سەندیکا و رێکخراوەکانی تایبەت بەو پرسە ئاگادار ناکەنەوە.

لە ئامارەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو زۆرینەی هۆکارەکانی مردنی کرێکاران بەهۆی پابەندنەبوونی خاوەکان کارەکان بە دابین کردنی هۆیەکانی سەلامەتی کار دەگەڕێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کرێکاران خۆیان پابەند نەبوون بە پەیڕەوکردنی رێنماییەکانی تایبەت بە سەلامەتی کارکردن.

بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارە لە کاتێکدایە چەند رۆژێکی کەمی ماوە بۆ ساڵڕۆژی کرێکاران کە یەکی ئایاری هەموو ساڵێک وەک رۆژی کرێکاران دیاریکراوە و تێیدا دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەت.

ئامارەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، چونکە ساڵی رابردوو 73 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *