جۆینی تیلیگرام بن

نەخۆشی پاقلە چییە ؟

نەخۆشی پاقلە چییە ؟

دکتۆر کامەران ئەحمەد دەڵێت، نەخۆشى پاقلە نەخۆشییەکی بۆماوەییە، بەهۆی کەمی ئەنزیمێکی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە ڕودەدات، بەزۆری لە کوڕاندا دەردەکەوێت، دەشڵێت، نەخۆشییەکە لە منداڵی تازە لە دایکبودا بەشێوەی زەردویی دەردەکەوێت.

دکتۆر کامەران ئەحمەد، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى منداڵان، لە نووسینێکدا ئاماژە بە نەخۆشى پاقلە و نیشانەکانى و ڕێگاکانى چارەسە و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە.

نەخۆشی پاقلە چییە؟

نەخۆشیەکی بۆماوەییە، بەهۆی کەمی ئەنزیمێکی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە ڕودەدات، بەزۆری لە کوڕاندا دەردەکەوێت، بەڵام هەندێ جار کچانیش ئەگرێتەوە.

نیشانەکانی نەخۆشى پاقلە کامانەن؟

لە منداڵی تازە لە دایکبودا بەشێوەی زەردویی دەردەکەوێت.

لە تەمەنەکانی تردا کاتێک منداڵەکە پاقلە یان هەندێک دەرمان بخوات ئەوا ڕەنگی منداڵەکە زەرد دەبێت و خوێنی دادەبەزێت و توشی زەردوی دەبێت و میزەکەی ڕەنگی وەک ڕەشی لێ دێت، چونکە خڕۆکە سوورەکانی خوێنی شی دەبێتەوە.

دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکە بە چی ڕێگایەک دەبێت؟

نەخۆشییەکە لە ڕێگەی نیشانەکانی هەبونی نەخۆشییەکە لە ناو ئەندامانی خێزان یان کەس و کاری نزیکیان هەروەها لەڕێگەی پشکنینی خۆێن بۆ ڕێژەی خوێن و زەردویی و ڕێژەی ئەنزیمەکەوە دەبێت.

نەخۆشییەکە چۆن چارەسەر دەکرێت؟

یەکەم– نەخۆشەکە چاودێری دەکرێت و ئەگەر خۆێنەکەی زۆر دابەزی خوێنی تێدەکرێت، هەندێ جاریش فۆلیک ئەسید بە نەخۆشەکە دەدرێت.

دووەم– بۆ چارەسەری زەردویش لە مناڵی تازە لەدایکبودا وەک نەخۆشی زەردوی چارەسەر دەکرێت.

خۆپاراستن لە نەخۆشى پاقلە چۆن دەبێت؟

یەکەم- دورکەوتنەوە لەخواردن و بۆنکردنی پاقل.

دووەم- دوورکەوتنەوە لەو دەرمانانەی، کە ئەم حاڵەتە درووست دەکەن وەک گروپی سەڵفا، ئەسپرین، دەرمانی دژە مەلاریا.

تێبینی:

ئەگەرکەسێک نەخۆشی پاقلەی نەبێت ئەوا خواردنی پاقلە بەسوودە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *