جۆینی تیلیگرام بن

لە تیکتۆکەوە بۆ ناو گۆڕ..کێ هۆکاری کوشتنی فەیرووز بوو؟

لە تیکتۆکەوە بۆ ناو گۆڕ..کێ هۆکاری کوشتنی فەیرووز بوو؟

٧ڕۆژ – تایبەت

چیرۆکی ئەو کچە هەرزەکارەی دوو تیکتۆچی دەستدرێژی سێکسیان کردە سەری و باوک و براکەی بە چەند فیشەکێک کۆتاییان پێ هێنا!

فەیرووز ئازاد ناوی ئەو کچە هەرزەکارەیە کە کۆتایی ساڵی رابردوو دوو تیکتۆکچی بە فێڵ بردیانە یەکێک لە شۆقەکانی شاری هەولێر و دوای دەستدرێژی کردنە سەری خستیانە خوارەوە، ئەمڕۆش باوک و براکەی لە ژێر ناوی کڕینەوەی شەرەفی لە دەستچویان بە چەند فیشەکێک کۆتاییان پێ هێنا.

فەیرووز یەکەم و کۆتا کچ نیە کە لە ژێر ناوی پاک کردنەوەی شەرەفدا دەکوژرێت بەڵکو ناو بە ناو لە ناو ئەو خێزانانەی کە هێشتا باوەڕیان بەوەیە شەرەفی خێزانەکەیان بەستراوەتەوە بە پاکیزەیی کچەکانیانەوە رووداوی هاوشێوە روودەدات.

ئەم رووداوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەرزوو تەشەنەی سەند و کاردانەوەی فراوانی دروست کرد.. بە وتەی دایکی فەیرووز چەند رۆژێک ئەو دوو تیکتۆکچیەی کە دەستدرێژییان کردبوویە سەری ئازادکرابوون.

ئازادبوونی ئەو دەستدرێژی کارانە پرسیاری جددی لەسەر دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، بەوپێیەی ئەو تاوانەی ئەو تیکتۆکچیانە ئەنجامیانداوە چۆن دەکرێت لە ژێر کاریگەری رێککەوتنی عەشایەریدا چارەسەر بکرێت و دواتر بە کوشتنی قوربانییەکە کۆتایی پێ بێت.

دایکی فەیرووز ئاشکرای کرد، باوک و براکەی و چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکە دەستیان لە کوشتنی کچەکەیدا هەیە و لە ترسی هەڕەشەکانیان ماوەی چەند مانگێکە ماڵەوەیان چۆڵ کردووە و بە جیا ژیاون.

بۆیە رۆڵی هێزە ئەمنییەکان و رێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی ئافرەتان دەباتە ژێر پرسیارەوە چۆن بە بەرچاویانەوە دایک و کچێک لە ترسی کوشتن ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە تا دواجار بە بەرچاوی هەموانەوە و لە شیرینی خەودا کۆتایی بە ژیانی قوربانیەکە هات.

فەیرووز هاوشێوەی تەواوی ئەو کچانەی دیکە بۆ پەیدا کردن و تێرکردنی خولیاکانی گەنجیان کەوتە ناو گێژاوی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و بووە قوربانی تێرکردنی حەزی کوڕە مەسول دەرکەوتوانی تیکتۆک و تۆڕەکۆمەلایەتییەکان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *