محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ راپۆرتێكیان پێنه‌گه‌یشتوه كه موشه‌ك یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی له خاكی عێراقه‌وه ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كرابێت و ده‌شڵێت، “هه‌ڵوێستی ئێمه ڕونه كه ڕێگه ناده‌ین عێراق بخزێندرێته گۆڕه‌پانی ململانێكانه‌وه”.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له واشنتن له‌گه‌ڵ CNNی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ واشنتن له كاتێكی هه‌ستیار و گرنگدایه بۆ په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كانمان و بۆئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ڕوده‌دات، ئێمه له‌سه‌ر گرنگی وه‌ستاندنی په‌ره‌سه‌ندن و به‌شدارینه‌كردن له كرده‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زیاتر هاوڕا بوین، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌یه”.
وتیشی، “عێراق له سه‌ره‌تای ڕوداوه‌كانی 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، یه‌كێك بو له یه‌كه‌م وڵاتان كه هۆشداریدا له مه‌ترسی به‌رده‌وامی ئه‌م ململانێیه و كاردانه‌وه مه‌ترسیداره‌كانی، كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ریای سوردا ئاسته‌نگی زیاتری ده‌خرێته‌به‌رده‌م، ئه‌وه‌ی له لوبنان و سوریاش ڕوده‌دات په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دواییه له كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م ململانێیه‌دایه، ناوچه‌كه به‌رگه‌ی ئه‌و ڕوداوانه ناگرێت و ده‌بێت هه‌موان فشار دروستبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵكشانه ڕابگرن”.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، “ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ دورخستنه‌وه‌ی عێراق له گۆڕه‌پانی ململانێكان و له هه‌مانكاتدا هه‌ڵوێستی پره‌نسیپی خۆمان سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر غه‌ززه و خاكه‌كانی فه‌ڵه‌ستین ده‌پارێزین، چونكه ئه‌مه كڕۆكی كێشه‌كه‌یه، ناشكرێت ناوچه‌كه له كاردانه‌وه‌كاندا كورت بكرێته‌وه، به‌ڵكو پڕۆسه‌ی جینۆساید هه‌یه كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ڕوانگه‌ی ته‌واوه‌تی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه، هاوشانی سیسته‌م و یاساكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان بپارێزێت”.
محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌شڵێت، “جیاوازی هه‌ڵوێسته‌كانی نێوان ئێمه و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه كه‌م نین له وه‌سفكردنی ڕوداوه‌كان، به‌ڵام هاوڕاین كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی، بنه‌ما گشتییه‌كان، یاسای مرۆیی، یاساكانی شه‌ڕ، پره‌نسیپی پاراستنی دیپلۆماسی هه‌یه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م به‌ها و پره‌نسیپانه جێبه‌جێبكه‌ین كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوایان ده‌كات، بۆیه بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی فه‌ڵه‌ستین له كوێن؟ له دوای كۆنفرانسه‌كانی ئۆسلۆ و مه‌درید و شه‌رم ئه‌لشێخه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیارنامه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراشیكردوه، “من پێموانییه سه‌رۆك جۆو بایدن له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپانه له‌گه‌ڵ من ناكۆك بێت، هه‌روه‌ها هیچ وڵاتێك داوای نه‌زمێكی نێوده‌وڵه‌تی بكات كه ڕێز له مرۆڤایه‌تی بگرێت”.
ئه‌وه‌شی وت، “هێرش بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئێران له دیمه‌شق پێشێلكارییه‌كی ڕون و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئێران وه‌ڵام بداته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵماندا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م دۆخه”.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا سودانی باسی له‌وه‌كردوه، “ئێمه له‌به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌داین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له غه‌ززه ڕوده‌دات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه و جیهان هه‌یه، پشتگوێخستنی ڕیشه‌ی ئه‌م كێشه‌یه به مانای كاردانه‌وه‌ی زیاتر و فراوانبونی گۆڕه‌پانی ململانێكان له ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاردا بۆ جیهان دێن”.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندوه، “ئێمه له كاتی هێرشی ئێران‌دا هیچ ڕاپۆرت و ئاماژه‌یه‌كمان پێنه‌گه‌یشتوه كه موشه‌ك یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له خاكی عێراقه‌وه هه‌ڵدراون، هه‌ڵوێستی ئێمه ڕونه كه ڕێگه ناده‌ین عێراق بخزێندرێته گۆڕه‌پانی ململانێكانه‌وه”.
له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به‌ئه‌ركی هاوپه‌یمانان و رۆڵی ئێران له‌و داواكاریه، سودانی ئاشكرایكردوه، “ناتوانرێت ئێران له هه‌مو پرسێكدا تێوه‌بگێلندرێت كه په‌یوه‌ندی به بارودۆخی عێراقه‌وه هه‌بێت و پرسی كۆتاییهێنان به هاوپه‌یمانی داوایه‌كی عێراقییه و به‌شێكه له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، له مانگی (ئاب/8)ی 2023ـه‌وه تا ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا ده‌كرێت و عێراق ئه‌مڕۆ جیاوازه له‌وه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانیه‌كه پێكهات”.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، “ئێمه لێكتێگه‌یشتن و لیژنه‌مان هه‌یه بۆ هاوكاری ئه‌منی هاوبه‌ش له نێوان عێراق و ئه‌مریكا كه كۆبونه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌ده‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام و هاوبه‌شی ئه‌منی دوقۆڵی به پێی ئه‌وه‌ی له ده‌ستور و ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیدا هاتوه، داده‌مه‌زرێنن”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *