جۆینی تیلیگرام بن

دێکۆ لەگەڵ یەکێک لە کاندیدەکان بۆ راهێنەرایەتیکردنی بارسا کۆدەبێتەوە

دێکۆ لەگەڵ یەکێک لە کاندیدەکان بۆ راهێنەرایەتیکردنی بارسا کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ یاریزانێکی پێشووی یانەکە قسە و باسەکان لەبارەی راهێنەری داهاتووی بلوگراناوە زیاتردەکات.

دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسا رایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە بەجێدەهێڵێت، ئەنجامەکانی روویان لە باشی کردووە و یانەکە توانی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ لە ناپۆلی بباتەوە و بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەربکەوێت.

لای خۆیەوە دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە لە چەندین بۆنەی جیاوازدا باسی راهێنەری داهاتووی تیپەکەی کردووە و دوای یارییەکەی ناپۆلیش، لەگەڵ ڤان برۆنکاهۆرستی یاریزانی پێشووی بارسا کە کاری راهێنەرایەتی دەکات، دەردەکەوێت و ئەوەش دەنگۆی ئەوەی درووستکرد کە رەنگە یەکتربینینەکەیان لەبارەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەوە بووبێت.

برۆنکهۆرست لە ماوەی راهێنەرایەتیدا توانیویەتی لەگەڵ یانەی فاینۆرد خولی هۆڵەندی بەدەستبهێنێت، دواتریش لەگەڵ یانەی رێینجەرز گەیشتووەتە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەنێوخۆدا نەیتوانی رکابەری سێڵتیکی رکابەری مێژوویی یانەکە بکات، لە کارەکەی دوورخرایەوە و ئێستا بێ یانە ماوەتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *