جۆینی تیلیگرام بن

مان یونایتد چاوی لە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنایە

مان یونایتد چاوی لە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنایە

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەستەوارەیەك پێشکەشی بارسێلۆنا دەکات و دەیەوێت لە نێوخۆیاندا دوو یاریزان ئاڵوگۆڕ پێبکەن.

بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێشنیازی گرێبەستێکی گۆڕینەوە بۆ بارسێلۆنا دەکات و دەیەوێت لەبەرامبەر پێدانی جەیدن سانچۆ، یانە کەتەلۆنییەکە رافینیای پێبدات.

لە رابردوودا ئێریك تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد رەخنەی ئەوەی لە سانچۆ گرتبوو کە یاریزانەکە بەباشی راهێنانەکان ئەنجام نادات، سانچۆش ئەو قسانەی رەتکردەوە و گوتی “رێگە نادەم خەڵکی قسەی ناڕاستم لەبارەوە بکەن، من راهێنانەکانم زۆر بەباشی ئەنجامداوە”. دوای ئەو رووداوە تێن هاگ بڕیاریدا سانچۆ لە پێکهاتەکەی یانەکە دووربخاتەوە و تاوەکو ئێستاش نەگەڕاوەتەوە یانەکە.

رافینیاش وەرزی رابردوو لەگەڵ بارسا بە ئاستێکی ناجێگیردا تێدەپەڕی، لە سەرەتای ئەم وەرزەشدا تووشی پێکانبوو و نزیکەی مانگێك دوورکەوتەوە.

ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنایە بۆ ئەوەی بڕیارێك لەم بارەیەوە بدات بە تایبەتی کە لە رابردوودا بەڕێوبەری کارەکانی رافینیا بووە.

سانچۆ ساڵی 2021 بە گرێبەستێك بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بۆروسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مان یونایتدەوە کرد و تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەو ئاستە پێشکێش بکات کە لێی چاوەڕێ دەکرا و بە یەكێك لە گرێبەستە شکستخواردووەکانی یانەکە دادەنرێت، رافینیاش لە ساڵی 2022 بە 60 ملیۆن یۆرۆ لە لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و لە 65 یاریدا بەشداری لە 29 گۆڵ کردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *