یەکەم هەنگاوی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  27 جار خوێنراوەتەوە

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە دۆخی ژول کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی بارسێلۆنا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەگەری گواستنەوەی، ئەمەش لە کاتێکدایە بەشدارییکردنی وەک یاریزانی سەرەکی لەم وەرزەدا کەمی کردووە و ململانێکان لەسەر پێگەی بەرگریکاری راست لەناو یانە کەتەلۆنییەکەدا تووندتر بوونەتەوە.

رۆژنامەی 'سپۆرت'ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کوندێ پێگە سەرەکییەکەی لە بارسێلۆنا لەدەستداوە و ئێستا ناچارە ململانێ لەسەر پێگەی بەرگریکاری راست بکات، بەهۆی فرەیی بژاردەکانی بەردەم دەستەی راهێنەران.

پشت بەستن بە ئێریک گارسیا لەو پێگەیەدا، لەگەڵ سەر هەڵدانی رۆڵی چاڤی  ئێسپارت، گوشاری زیاتریان خستووەتە سەر بەرگریکارە فەرەنسییەکە، بەتایبەت کە بارسێلۆنا چاوی لە چەند یاریزانێکە بۆ بەهێزکردنی بەرگریکاری باڵی راستی پێکهاتەکەی لە گواستنەوەکانی داهاتوودا.

هەروەها ماتیو مۆریتۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاماژەی بە داهاتووی کوندێ کرد و دووپاتی کردەوە کە چێڵسی یەکێکە لە دیارترین ئەو یانانەی دەیانەوێت تواناکانی بەدەستبهێنن، دوای ئەوەی دەستی بە لێکۆڵینەوە لە لایەنە داراییەکانی و پرسیارکردن لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی کردووە.

مۆریتۆ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی 'DAZN' روونی کردەوە، یەکێک لە یانەکانی پریمەرلیگ دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ژمارە داراییەکان کردووە بۆ ئەوەی بزانێت تاوەکو چەند ئەگەری گواستنەوەی بەرگریکارە فەرەنسییەکە هەیە، ئاماژەی بەوەش کرد کە یانە مەبەستدارەکە چێڵسییە.

هاوكات یانەی بایرن میونشنیش چاودێری دۆخی ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە دەکات و ئەگەری هەیە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا هەوڵەکانی بۆ هێنانی نوێ بکاتەوە، ئەمەش دەرگا لەسەر ململانێی نێوان یانە خواستلەسەرەکان دەکاتەوە.

رۆیشتنی ئەگەریی کوندێ دەکرێت دەرفەتێک بە کارگێڕیی بارسێلۆنا ببەخشێت بۆ بەدەستهێنانی داهاتێکی دارایی کە هاوکار بێت بۆ یانە کەتەلۆنییەکە لە یاسای 1 بەرامبەر 1، بەتایبەت کە یانە کەتەلۆنییەکە هەوڵ دەدات چەند پێگەیەک لە پێکهاتەکەیدا بەهێز بکات.

سەرەڕای زیادبوونی پێشبینییەکان لەبارەی داهاتوویەوە، كوندێ تاوەکو ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنادا هەیە، ئەمەش دەسەڵات دەداتە یانە کەتەلۆنییەکە کە بڕیاری گونجاو لەبارەی داهاتوویەوە بدات، چ بە هێشتنەوەی بێت یان بە تاوتوێکردنی ئەو دەستەوارانەی پێشکەشی دەکرێن.

لە مانگەکانی داهاتوودا چارەنووسی ئەم بەرگریکارە فەرەنسییە پێشهاتی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت، گرنگیپێدانی چێڵسی و چاودێریکردنی دۆخەکەی لەلایەن بایرن میونشن، لە کاتێکدا هەڵوێستی بارسێلۆنا لەسەر رۆیشتنی، شێوازی جووڵيکان لە بازاڕی گواستنەوەدا یەکلایی دەکاتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە