ئەگەری هەیە مێسی دوایین یاریی بکات

8   کاتژمێر پێش ئێستا  127 جار خوێنراوەتەوە

گەڕی پێشکۆتایی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیال دەستپێدەکات و ئەگەری هەیە لیۆنێل مێسی دوایین یاریی کاروانی وەرزشی خۆی لەنێو خاک و هاندەرانی ئەرجەنتین ئەنجامبدات.
 
بەرەبەیانی رۆژی هەینی کاتژمێر 02:30 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگەی مۆنۆمێنتال میوانداریی هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا دەکات، لە رکابەرییەکانی گەڕی 17ـی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
 
بەهۆی ئەوەی پێشتر راگەیێنرابوو، دوای مۆندیالی 2026 مێسی بەیەکجاری واز لە یارییکردن دەهێنێت، ئەگەری هەیە ئەم یارییە دوایین یاریی لیۆ بێت بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە لەنێو خاک و هاندەرانیدا، بەوپێیەی یاریی داهاتووی ئەرجەنتین لە دەرەوەی یاریگەی خۆیەتی و دوای ئەوەش جارێکی دیکە لە مۆندیالدا و لە دەرەوەی خاکی خۆی یاری دەکات.
 
مێسی 71 یاریی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا ئەنجامداوە، 34 گۆڵ و 14 ئاسیستی کردووە.
 
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەڵێت "ئەگەر ئەمە دوایین یاریی مێسی بێت دەبێت چێژی لێ وەربگرین و من یەکەم کەس دەبم چێژی لێ وەردەگرم. یارییەکە یارییەکی جوان و سەرنجڕاکێش دەبێت. بێگومان ئەوە دوایین یاریی لیۆ نابێت لەگەڵ ئەرجەنتین. من بەبۆچوونی خۆم ئەوە دەڵێم، چونکە بڕیاری کۆتایی لای ئەوە ئایا دوایین یاریی دەبێت یان نا، ئێمە هەوڵدەدەین ئەو لە یاریی دیکەشدا بەشداری بکات، چونکە روونە ئەوە ویستی ئێمەیە و بەدوای ساتی گونجاودا دەگەڕێین بۆ ئەو ساتە، ئەو شایستەی ئەوەیە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە