فلیک تووڕەیە و هۆشداری دەداتە لاپۆرتا
8 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
بارسێلۆنا رووبەڕووی قەیرانێکی بەرگریی ترسناک دەبێتەوە و هانزی فلیکی راهێنەر تووڕەیە و داوای گرێبەستێکی گەورە دەکات لە مێرکاتۆی زستانەدا.
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێدا، یەکەمین زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە دەستیان بە لێدان کردووە لە رێڕەوی یانەی بارسێلۆنادا، کە ئاماژە بە بوونی قەیرانێکی بەرگری دەکەن و لەوانەیە هەڕەشە لە ئامانجەکانی تیپەکە بکات لە مانگەکانی داهاتوودا.
هانزی فلیک، راهێنەری تیپەکە هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کردووە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە نەبوونی گرێبەستی بەهێز لە پۆستی بەرگریکاری ناوەڕاستدا لە وادەی گواستنەوەی زستانەدا لەوانەیە کێشەی زۆر گەورە بۆ تیپەکەی دروست بکات.
سەرەڕای ئەو گرێبەستانەی بارسا لەم هاوینەدا ئەنجامی دان، وەک هێنانی گۆڵپارێز خوان گارسیا لە ئیسپانیۆل و روونی بەرداخچی و مارکوس راشفۆرد، بەڵام لەدەستدانی ئینیگۆ مارتینێز وەک لێدانێکی کوشندەبوو. بەرگریکارە باسکییەکە بۆشاییەکی گەورەی بەجێهێشت، نەک تەنیا لەسەر ئاستی ئەزموون، بەڵکو لە سەرکردایەتی بەرگریشدا کە تیپەکە لە دوای رۆیشتنی ئەوەوە لەدەستی داوە.
یارییەکەی ئەم دواییە بەرامبەر تایۆ ڤایێکانۆ لاوازییەکی روونی لە هێڵی بەرگریدا دەرخست، بەتایبەتی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی نێوان کریستنسن و ئێریک گارسیا، کە نەیانتوانی ببنە چگرەوەیەکی باش. هێڵەکانی دواوە نیشانەی لاوازییەکی بەرچاویان تێدا دەرکەوت، ئەمەش نیگەرانی فلیکی لێکەوتەوە کە دەزانێت تیپەکە پێویستی بە بەرگریکارێکی ئاست جیهانییە.
جگە لە لاوازیی ئاستی تاکەکەسی، بارسێلۆنا بەدەست نەبوونی سەرکردەیەکی بەرگریی بەهێز دەناڵێنێت کە خاوەنی ئەزموونێکی زۆری نێو یاریگە بێت و بتوانێت هێڵی دواوە بە ژیری و جێگیرییەوە سەرکردایەتی بکات. پاو کوبارسی و رۆناڵد ئاراوخۆ هێشتا ئەو چارەسەرە پێویستانەیان پێشکێش نەکردووە، لە سایەی دابەزینی ئاستی بەرگری کریستنسن و گارسیا.
لەم پێناوەدا فلیک گوشار دەخاتە سەر کارگێڕیی بۆ دابینکردنی چارەسەرییەکی یەکلاکەرەوە لە کانوونی دووەمدا، هەڕەشە دەکات کە وەڵام نەدانەوە لەوانەیە دەرفەتەکانی بارسێلۆنا لاواز بکات لە کێبڕکێکردن لەسەر نازناوەکانی ئەم وەرزە.
پەیامی راهێنەر روونە: پێویستە بەخێرایی دەستوەردان بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکە و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بەرگری پێش ئەوەی درەنگ بێت.
|