رۆناڵدینیۆ یاریزانێک بە مێسی بەراورد دەکات و پێی وایە مێژوو دەنووسێتەوە!
17 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، پێیوایە لامین یامال دەتوانێت چەندجارێک نازناوی باڵۆندۆر بباتەوە.
رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی پێشووی بەرازیل و بارسێلۆنا، پێیوایە لامین یامال توانای ئەوەی هەیە لەگەڵ بارسێلۆنا مێژوو بنووسێتەوە. ئەو دەڵیت هەروەک چۆن لیۆنێل مێسی و من توانیمان مێژوو بنووسینەوە، ئەویش لەتوانایدا هەیە هەمان کار ئەنجام بدات.
رۆناڵدینیۆ دەڵێت ئەو یاریزانە تەمەن 17 ساڵە، دەتوانێت چەندینجار خەڵاتی باڵۆندۆر بباتەوە.
جادووگەرەکەی بەرازیل لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا دەڵێ: من و مێسی پێشتر مێژوومان تۆمارکردووە، ئێستا نۆرەی لامین یامالە، من چێژ لە سەریرکردنی یاری ئەو یاریزانە لاوە وەردەگرم و شێوازی یاریکردنیم بەدڵە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی خەڵاتی باڵۆندۆر دەکات و دەڵێت: لامین یامال سەرەڕای ئەو تەمەنە بچووکەی هەیەتی، دەتوانێت چەندینجار ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.
ئەو پێیوایە یامال رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە سەرکەوتنەکانی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا و یارمەتی یانەکەی داوە بۆ بردنەوەی هەردوو نازناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا.
چاوەڕوان دەکرێت یامال گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە واژۆ بکات کاتێک لە 13ی مانگی حەوت تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ.
|