نه‌ته‌نیاهۆ مەرجەکانی بۆ ئاگربه‌ستی كاتی لەغەززە ڕاگەیاند
14 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل ئاماده‌یه بۆ ئاگربه‌ستێكی كاتی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادكردنی بارمته‌كان، ئه‌وه‌شی پشتڕاستكرده‌وه 20 بارمته‌ی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززه هێشتا له ژیاندا ماون.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، هه‌مو ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌بنه ناوچه‌ی ئارام له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌دا، ئێمه پابه‌ندین به گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی شه‌ڕ له هه‌مو غه‌ززه، هێشتا كاره‌كان كۆتاییان نه‌هاتوه.
وتیشی، "هێزه‌كانمان به توندی له حه‌ماس ده‌ده‌ن، وه‌زیری به‌رگریم ئاڕاسته كردوه كه هێرشی زیاتر و به‌هێزتر ئه‌نجام بدات، له‌كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ستێك هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه ڕفێنراوه‌كان، ئێمه ئاماده‌ین، به‌ڵام ئاگربه‌ستێكی كاتی ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاماده‌م كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنم، به‌ڵام به مه‌رجێك كه گه‌ره‌نتی ئاسایشی ئیسرائیل بكات و ڕێگری بكات له مانه‌وه‌ی حه‌ماس له ژێر كۆنترۆڵی غه‌ززه‌دا.
هەروەها مەرجەکانی دیکەی نەتانیاهۆ داوای چەک دانانی حەماس و سەرکردەکانی حەماس لە غەززە نەمێنن و بچنە دەرەوەی غەززەو وڵاتەکەیان جێ ببهێڵن.
باسی له‌وه‌شكرد، 177 ڕفێندراومان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه 148 كه‌سیان له ژیاندان، به دڵنیاییه‌وه 20 ڕفێندراوی دیكه له ژیاندان، "دۆسته‌كانمان پشتگیریمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاگاداری برسێتی یان قه‌یرانی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه‌ن، ئێمه كارده‌كه‌ین، له قۆناغی یه‌كه‌مدا بۆ هێنانی هاوكاری مرۆیی بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی ڕونه‌دات".
|