چۆن خۆت لە هەورەبرووسکە دەپارێزیت؟
11 کاتژمێر پێش ئێستا
185 جار خوێنراوەتەوە
ئەم ماوەیە بەهۆی تێکەڵاویی بارانی بەهار و گۆڕانکاریی لە کەشوهەوا دەکرێت هەورەبرووسکە زۆر بێت، لە پێنجوێن گەنجێکی 17 ساڵان و لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش گەنجێک گیانی لەدەستدا و چوارکەسیش برینداربوون.
رێگەکانی خۆپارێزی لە هەورەبرووسکە ئەمانەن:
* مانەوە لە ماڵەوە
* دوورکەوتنەوە لە کەلوپەلی کانزایی
* دوورکەوتنەوە لە شوێنی بەرز
* دوورکەوتنەوە لە شوێنە کراوەکان
* چوونە نێو پەناگەیەک
* بەکارنەهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان
کاریگەرییەکانی بەرکەوتنی هەورەبرووسکە دەشێت ئەمانە بن:
- تێكچوونی کۆئەندامی دەمار
- ناڕێکیی لێدانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- گرژبوونی ماسوولکەکان
- جەڵتە
- ئیفلیجی
- لەدەستدانی بیستن
- سووتانی پێست
|