پێکەنین دەتوانێت ببێتە چارەسەرێکی هەناسەتەنگی؟
38 خولەک پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
تاقیکردنەوەیەک دەیسەلمێنێت، چارەسەر بە پێکەنین رێگەیەکە بۆ کردنەوەی بۆڕییە هەواییە گیراوەکانی سییەکان و باشترکردنی هەناسەدان.
تاقیکردنەوەکە لە تورکیا لەسەر ئەو نەخۆشانە کرا کە لە نەخۆشخانەی شاری بیلکینتی ئەنقەرە چارەسەریان وەردەگرت، 63 تووشبووی گیرانی سییەکانی لەخۆگرتل؛ گرووپێکیان راهێنانی هەناسەدانی قووڵیان پێکرا و گرووپەکەی دیکە راهێنانی پێکەنین، دەرکەوت کە ئەوانەی سێ جار لە هەفتەیەکدا بۆماوەی 30 خولەک و لەماوەی دوو مانگدا راهێنانی پێکەنینیان وەرگرتووە، هەناسەتەنگییان کەمتر ببووەوە بەراورد بەو گرووپەی تەنیا راهێنانی هەناسەدانی قووڵیان کردووە.
د. گونکاگول ئاڵدان، توێژەری سەرەکیی تاقیکردنەوەکە پێی وایە پێکەنین یارمەتیدەر بێت بۆ چالاککردنی ماسوولکەکانی هەناسەدان و هاندانی هەناسەدانەوەی قووڵتر، کە ئەمەش دەکرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کێشەی هەناسەدانیان هەیە، سوودبەخش بێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، میکانیزمە وردەکانی کاریگەریی چارەسەر بە پێکەنین لەسەر نەخۆشانی گیرانی سییەکان هێشتا بە تەواوی روون نین و ئەمەش پێویستیی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر دەردەخات.
شکار رێبوار
|