13 خۆراک بۆ زیادبوونی کۆلاجین لە جەستەدا
1 کاتژمێر پێش ئێستا
39 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕان 13 خۆراک و میوە پێشنیاز دەكەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تەندروست دەستمان بە کۆلاجین بگات.
یەكێك لە ماددە هەرە پێویستەكان بۆ جەستەی مرۆڤ كۆلاجینە، بەتایبەتی بۆ ژنان پێویستییەكی سەرەكییە. چەندین هۆكار و خۆراك هەن یارمەتیمان دەدەن بۆ ئەوەی كۆلاجینی جەستەمان زیادبێت و تەندروستر بژین.
خواردنی ماسی، شۆربای نیسك، گۆشتی مریشك، هێلكە، سندی، توو، هەرمێ، سیر، سەوزە، فاسۆلیا، كەستانە، تەماتە و بیبەری زەرد لەو خۆراك و میوانەن هۆكاری سەرەكی دروستبوونی ماددەی كۆلاجینن لە لاشەی مرۆڤدا.
بەپێی توێژینەوەیەك كە ماڵپەڕی ئێلز ئۆنڵاین بڵاویكردوەتەوە، خواردنی ئەو 13 ماددەیە هۆكارێكە بۆ ئەوەی جەستە بەتەواوەتی بتوانێت كۆلاجینی پێویست دروست بكات.
|