خواردنی نیسک کاریگەریی لەسەر جەستە چییە؟

2   کاتژمێر پێش ئێستا  26 جار خوێنراوەتەوە

نیسک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ئاسن، کە کانزایەکی سەرەکییە و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات و وزە بەرز دەکاتەوە.

لە ماڵپەڕی "الطبي"دا بڵاو کراوەتەوە، نیسک چەندین سوودی تەندروستی هەیە، یارمەتیدەرە لە پاراستنی کۆئەندامی هەرس چونکە بەردەوام خواردنی یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە و کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان وەک قەبزی.

هەروەها خواردنی نیسک ڕیخۆڵە و گەدە بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و لە گرژبوون و غازات ڕزگاری دەکات، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە چونکە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا دادەبەزێنێت.

هاوکات سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ماددە ڕیشاڵییەکان کە جەستە بە تەواوی ڕۆژەکە بە چالاکی دەهێڵێتەوە، ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت، وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت ئەمەش وادەکات کێشی جەستەت داببەزێنیت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە