کەشوهەوای سارد کاریگەری لەسەر کۆلیسترۆڵ چییە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، جەستە چەند گۆڕانکارییەکی تەندروستی بەسەردا دێت کە کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم و سیستمی بەرگری هەیە هەروەها چالاکیی جەستەیی کەم دەبێتەوە بەهۆی ساردی کەش و هەوا و کورتبوونەوەی ڕۆژەکان.
د. ساندیپ ڕێدی کۆپۆلا، هۆشداری دەدات لەوەی ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، ئاماژەی بە دیارترین هۆکارەکانی کرد:
١. هەوڵی جەستە بۆ گەرم بوون:
لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما جگەر کۆلیسترۆڵی زیادە بەرهەم دەهێنێت بۆ پاڵپشتی جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە هەندێک کەسدا.
٢. کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی:
خاوبوونەوە و نەبوونی جوڵە لە وەرزی زستاندا کۆلیسترۆڵی باش (HDL) کەمدەکاتەوە و بڕی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) کە لە خوێندا دەمێنێتەوە زیاد دەکات.
٣. زیادەڕەوی لە خواردنە گەرم و ئاسوودەبەخشەکان:
شیرینی و خواردنە چەورەکان ئاستی کۆلیسترۆڵ زیاد دەکەن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بە درەنگ کۆنتڕۆڵی دەکەن.
٤. فشاری وەرزی:
کەمبوونەوەی تیشکی خۆر کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی فشاری دەروونی وەک کۆرتیزۆڵ دەبێت، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
|