‌ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ کەمی ماددەی ئاسن لەمرۆڤدا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  17 جار خوێنراوەتەوە

کەمی ماددەی ئاسن یەکێکە لە حاڵەتە باوەکان و بەشێکی خەڵکی دووچاری دەبنەوە ئەگەر بە هۆکاری کەمی خواردنی گۆشتی سور و سەوزە تۆخەکان بێت یاخود بە هۆی هەڵنەمژینی ئەم ماددەیە بێت لە لایەن جەستەوە.

بە چەند نیشانەیەکدا بزانە کە ماددەی ئاسنت کەمە، ئەوانیش بریتین لە : 

1- ماندوێتی و شەکەتی نائاسایی کە ئەمەش بەهۆی نەبوونی بڕی پێویست لە خڕۆکەی سوری تەندروستە و یەکێکە لە باوترین نیشانەکان.

2- بێ ڕەنگبوونی پێست و زەرد هەڵگەڕان بە تایبەت لە: پووک، ناوچەی ناوەوەی لێو و پێڵوی چاو، یان تەنانەت نینۆکەکانیش.

3- بەهێزی وناڕێکی لە لێدانی دڵدا.

4- هەست کردن بە هەناسە تووندی تەنانەت لە ئەنجامدانی کارێکی ئاسانیش کە ئەمەش بەهۆی کەمی ڕێژەی ئۆکسجینەوەیە.

5- لاواز بوونی سیستمی بەرگری لەش و زوو زوو نەخۆش کەوتن.

6- کەم بوونەوەی توانای تەرکیز کردن .

7- ئاوسانی پەلەکانی سەرەوەو خوارەوەی جەستە.

8- تەزیینی پەلەکان و لەرزینی دەستەکان.

9- هەڵوەرینی قژ.

10- تێکچونی خەو.

11- تێکچونی گەشە لە منداڵاندا.

12- لە حاڵەتی توندی نەخۆشییەکەدا دەبێتە هۆی تێکچونی سوڕی خوێن و پەککەوتنی دڵ.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە