بەڕێگایەکی ئاسان خۆت لە توشبوون بە ئەنفلۆنزا بپارێزە
   
    
    
        
        8   کاتژمێر پێش ئێستا  
         278 جار خوێنراوەتەوە
     
    
   
                
    
           دکتۆرە ئۆلگا کاربۆڤا سەرۆکی بەشی زانستی ڤایرۆس لە زانکۆی زانستە زیندەییەکان لە ڕوسیا باس لەوە دەکات ئەمساڵ زوتر ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا چالاک بۆتەوە بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە ڤایرۆسەکە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو مەترسیدارترە. 
 
ئەم پزیشکە باس لەوە دەکات هۆکاری زوو دەرکەوتنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا  و جوڵەی باڵندە کۆچەریەکان دەگەڕێتەوە. 
  
دکتۆرە ئۆلگا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تاکە ڕێگای خۆپاراستن وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزایە هەتا وەرگرانی ڤاکسینەکە زیاتر بێت ژمارەی توشبوون کەمدەبێتەوە. 
 
هاوکات سیستمی ژیانی تەندروست و وەرزشکردن و چالاکی جەستەیی لەگەڵیدا وەرگرتنی ڤاکسین باشترین بژاردەیە. 
 
باشترە لەکاتی توشبوون بەئەنفلۆنزا دەمامک بەکاربهێنرێت  بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری توشبوونی خەڵکانی چواردەور. 
    
							
							
							
   
    
 
              
              					
              |