جۆرە جیاوازەکانی کۆلیسترۆڵ و زیانەکانی بۆ تەندروستی
15 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
کۆلیسترۆڵ مادەیەکی مۆمییە واتا شەمعیەکی چەورە کە لەپێکهاتەی هەموو خانەکانی لەشی مرۆڤدا هەیە وە بەتایبەتی بە پێکهاتەیەکی گرنگی دیواری خانەکانی لەشی مرۆڤ دادەنرێت وە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ دروستکردنی زۆری هورمۆنەکان و فیتامین دی.
کۆلیسترۆڵ بە شێوەیەکی گشتی جگەری مروڤ دروستی دەکات وە بەشێکی تریشی لە ڕێگەی خواردنی گۆشتی ئاژەڵەوە بەدەست دەهێنرێت، ئەم چەورییە لە ڕێگەی پرۆتینێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش کە پێی دەوترێت لایپۆپرۆتین.
چوار جۆری سەرەکی هەیە کە ئەمانەن:
1- LDL: کە ناسراوە بە چەوری خراپ و ەدەبێتە هۆی گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن.
2- HDL: ئەمەیان بە چەوری سودبەخش ناسراوە کار لەسەر کەمکردنەوە و لابردنی کۆلیستڕۆلی زیادە دەکات لە لەشی مرۆڤدا.
3- VLDL: ئەمەش چەوری سیانی لەخۆدەگرێت و دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆری خوێن.
4- TG: ئەم جەوریەش ئەگەر زۆربێت لەگەڵ بوونی زیادە لە چەوریەکانی تر دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک.
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ بریتین لە :
1- خواردنی ناتەندرووست وەکو چەوری ئاژەڵی و ڕۆنی ڕووەکی توند یان بەستو کە پێی دەڵێن ترانسفات
2- تەمەڵی و وەرزش نەکردن.
3- کێشی زیادەی لەش.
4- هەندێک هۆکاری بۆماوەیی.
5- جگەرەکێشان.
|