بە سێ خولەک شکانی ئێسک چارەسەر دەکرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
تیمێک لە زانایانی چین جۆرە چەسپێکیان بەرهەمهێناوە کە دەتوانێت لە ماوەی تەنیا 3 خولەکدا شکانی ئێسک چاک بکاتەوە.
زانکۆی هۆنگ کۆنگ ئاشکرای دەکات ئەم چەسپە نوێیە، کە لە ماددەیەکی هایدرۆجێڵ پێکهاتووە و لە گیانداری دەریایی وەرگیراوە، بە شێوەی دەرزی دەکرێتە نێو ئێسکی شکاو و دواتر بە بەکارهێنانی تیشکی سەروو وەنەوشەیی (UV) لە ماوەیەکی کەمدا رەق دەبێت و ئێسکی شکاو چاک دەکاتەوە.
زانکۆکە ئاماژە بەوەدەکات ئەم رێگە نوێیە دەتوانێت جێگرەوەی نەشتەرگەریی ئاسایی و بەکارهێنانی پلێت و بڕغووی کانزایی بێت بۆ چارەسەری شکاوی.
لین شیانفێنگ پسپۆڕی ئێسک و شکان لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ دەڵێت، "ئەم داهێنانەیان لەسەر ئاژەڵ تاقیکردووەتەوە و دەرکەوتووە کە پرۆسەی چاکبوونەوەی ئێسک بەشێوەیەکی بەرچاو خێراتر دەکات، هەروەها چەسپەکە لەگەڵ جەستەدا دەگونجێت و دوای ماوەیەک خۆی شی دەبێتەوە."
|