جیاوازی نێوان غودەی تەمەڵ و غودەی چالاک چییە؟

5   کاتژمێر پێش ئێستا  17 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی غودە دەڵێت: جیاوازی سەرەکی نێوان غودەی دەرەقی تەمبەڵ و غودەی دەرەقی چالاک لەوەدایە کە چەند هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت.

د.هاوار نەقشبەندی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی غودە و کۆئەندامی هەرس و نازور لە نووسینێكدا ئاماژە بە جیاوازی نێوان غودەی تەمەڵ و غودەی چالاک دەكات.

دەقی نووسینەكەی :-

جیاوازی سەرەکی نێوان غودەی دەرەقی تەمبەڵ و غودەی دەرەقی چالاک لەوەدایە کە چەند هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێت.

غودەی دەرەقی تەمبەڵ

 ڕژێنی دەرەقی بەشی پێویست هۆرمۆن بەرهەم ناهێنێت ئەمەش زیندەچالاکی لەش خاو دەکاتەوە.

نیشانە باوەکان:

 شەکەتی

زیادبوونی کێش

 هەستیاری بە سەرما

 وشکبوونەوەی پێست

 قەبزی

 خەمۆکی

 خاوبوونەوەی لێدانی دڵ

 تەنکبوونەوەی قژ

 ناڕێکی سوڕی مانگانە

هۆکارەکانی:

 هەوکردنی غودەی دەرەقی هاشیمۆتۆ (نەخۆشی بەرگری خۆکار)

 کەمی یۆد

 نەشتەرگەری غودەی دەرەقی یان تیشک

هەندێک دەرمان

غودەی دەرەقی چالاک

 ڕژێنی غودەی دەرەقی هۆرمۆنی زۆر بەرهەم دەهێنێت ئەمەش زیندەچالاکی جەستە خێراتر دەکات.

نیشانە باوەکان:

 دڵەڕاوکێ

 دابەزاندنی کێش

 هەستیاری بە گەرما

 ئارەقکردنەوە

 لێدانی دڵ بەخێرایی

 لەرزین

 زوو زوو پیساییکردن

 کێشەی خەوتن

 تەنکبوونەوەی قژ

هۆکارەکانی:

 نەخۆشی گڕاڤس (تێکچوونی بەرگری خۆکار)

گرێی غودەی دەرەقی

 زیادەڕۆیی لە یۆد

 هەوکردنی غودەی دەرەقی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە