هەواڵێکی زۆر مەترسیدار لەسەر لامین یامال

2   کاتژمێر پێش ئێستا  38 جار خوێنراوەتەوە

هەواڵێکی زۆر مەترسیدار لەسەر بارسێلۆنا بڵاوبووتەوە و ئەگەر راست دەربچێت کێشەیەکی گەورە رووبەڕووی یانە کەتەلۆنییەکە دەبێتەوە و هەڕەشە لە وەرزی یانەکە دەکات.
 
هەندێک سەرچاوەی میدیایی باس لەوە دەکەن کە لامین یامال رووبەڕووی دوورکەوتنەوەیەکی کتوپڕ و درێژخایەن دەبێتەوە، کە هەڕەشە لە داهاتووی بارسێلۆنا دەکات.
 
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، بارسێلۆنا لە دۆخێکی زۆر ناهەمواردایە دوای گۆڕانکارییەکی کتوپڕ لە دۆخی تەندروستی لامین یامالی ئەستێرەی یەکەمی بارسا، کە ئێستا لەژێر هەڕەشەی دوورکەوتنەوەیە لە یارییە گرنگەکانی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. 
 
ئەوەی جێگەی پرسیارە، سروشتی ئەو پێکانەیە کە یاریزانەکە تووشی بووە و تاوەکو ئێستا وردەکارییەکانی بەشێوەیەکی روون ئاشکرا نەکراون، بەڵام مەترسییەکە ئەوەیە کە هەندێک سەرچاو دەڵێن "ئەگەری هەیە نەخۆشییەکەی لامین قورس و مەترسیدار بێت و ماوەیەکی زۆر و درێژ دووربکەوێتەوە".
 
یاریزانەکە لەم دواییانەدا لە کاتی هەفتەی نێودەوڵەتیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری کرد، سەرەڕای بوونی نیشانەکانی ماندوێتی پێوەی، ئەمەش مایەی سەرسوڕمانی ستافی هونەری و کارگێڕیی بارسێلۆنا بوو، بەتایبەتی لەگەڵ کاریگەرییەکانی ئەم بەشدارییە لەسەر باری جەستەیی یاریزانەکە.
 
راپۆرتە ناوخۆییەکانی یانەکە ئاشکرایان کردووە کە دۆخی تەندروستی یامال دوای گەڕانەوەی لە کەمپی نێودەوڵەتی تێکچووە، ئەمەش وایکردووە ستافی پزیشکی هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکەی پێش رووبەڕووبوونەوە چارەنووسسازەکانی داهاتوو.
 
بەهۆی نادیاریی دەستنیشانکردنی پزیشکی، یانەکە بڕیارێکی فەرمی داوە بە دوورخستنەوەی یاریزانەکە لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا لە لالیگا، هەروەها یاریی چاوەڕوانکراوی بەرامبەر نيوکاسڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، ئەمەش گورزێکی کوشندەیە بۆ یانەکە لەم قۆناخە هەستیارەدا.
 
دوای لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنە پزیشکییەکان، رۆژنامەڤانی کەتەلۆنی خاڤی میگیل پشتڕاستی کردەوە کە لامین یامال بەدەست ئازاری ماسوولکەکانەوە لە ناوچەکانی سک و پشتیدا دەناڵێنێت. ئەم پێکانە پێویستی بە چاودێری رۆژانەی چڕ هەیە و ناتوانرێت ماوەی دوورکەوتنەوەکەی بەوردی دیاری بکرێت تاوەکو دۆخی یاریزانەکە باشتر دەبێت.
 
جێگەی سەرنجە کە یامال پێش گەشتەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەدەست ئەم ئازارانەوە دەناڵاند، بەڵام لە دوو یاریی یەک لە دوای یەکدا بەشداری کرد، ئەمەش تووڕەیی هانزی فلیکی راهێنەری لێکەوتەوە کە پێیوابوو بەشداریکردنی یاریزانەکە سەرەڕای ئازارەکانی، بووەتە هۆی زیادبوونی پێکانەکە و بێبەشکردنی بارسێلۆنا لە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە