جۆرەکانی وەسواسی كامانەن؟

2025-09-12  281 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكێکی دەروونی دەڵێت: وەسواسی چەندین جۆری هەیە لەوانەش وەسواسی پاکوخاوێنی، وەسواسی گومان، وەسواسی ڕێکخستن، وەسواسی ئایینیی و وەسواسی بەیەکەوە بەستن.

د.سەرهەنگ ئیبراهیم، پزیشكی دەروونی لە نووسینێكدا ئاماژە بە جۆرەكانی وەسواسی دەكات کە هەرکەسەو بەجۆرێک ئەزموونی دەکات و پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە.

دەقی نووسینەكەی :-

وەسواسی جۆری جیاوازی هەیە، هەر کەسێک بە شێوەیەکی جیاواز ئەزموونی دەکات:

هەندێ لە جۆرەکانی وەسواسی:

وەسواسی پاکوخاوێنی - ترس لە میکرۆب و پیسی، شووشتنی زۆری دەست خۆدوورگرتن لە شوێنی گشتی.

وەسواسی گومان - پشتڕاستکردنەوەی داخستنی دەرگا، کوژاندنەوەی ئاگر، پلاک، گەڕانەوەی چەندین جار، گۆڕینی وەڵام لەکاتی تاقیکردنەوە، گومانکردن لە دەورووبەر.

وەسواسی ڕێکخستن - هەموو شت دەبێت بە ڕێکوپێکی تایبەت بێت هەست کردن بە ناڕەحەتی زۆر، کە شتەکان ناڕێکن ژماردن و یەکسانکردنی شتەکان.

وەسواسی ئایینیی - شک لە دینداریی، بینینی وێنەی جنسی یان ئاژەڵ بەتایبەت لەکاتی نوێژ.

وەسواسی بەیەکەوە بەستن، ئەگەر فڵان شت بکەم یان فڵان جل لەبەربکەم شتێکی خراپ ڕوودەدات، یان کەسێک شتێکی بەسەردێت.

هەر کام لەمانە هەقیقییە و پێویستی بە تێگەیشتن و چارەسەری هەیە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە