بۆچی هەندێک کەس کێشیان بەپێی پێویست دانابەزێت؟
6 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەرس دەڵێت: هەندێگ كەس بەپێی پێویست كێشیان دانابەزێت ئەوەش چەند هۆكارێكی هەیە لەوانەش کاتێک بەردەوام دەبیت لەسەر ڕۆتینێک بەم شێوەیە جەستەت ڕادێت لەگەڵی و مێتابۆلیزمی جەستە هێواشتر دەکات بۆ پارێزگاریکردن لەخۆی هەر بۆیە کێشی جەستە زۆربەی کات لەدوای چەند هەفتەیەک یان مانگێک دەوەستێت.
د. باوان محەمەد جەزا پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەرس و جگەر لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات بۆچی هەندێک کەس کێشیان بەپێی پێویست دانابەزێت.
دەقی نووسینەكەی :-
هەندێک کەس سەڕەرای ئەوەی کە وەرزش و خواردنی تەندرووستیش دەخۆن بەڵام کێشیان لە ئاستێکدا دەوەستێت و زیاتر دانابەزێت ئەوەش چەند هۆكارێكی هەیە لەوانەش:-
١-ڕاهاتنی جەستە
کاتێک بەردەوام دەبیت لەسەر ڕۆتینێک بەم شێوەیە جەستەت ڕادێت لەگەڵی و مێتابۆلیزمی جەستە هێواشتر دەکات بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی هەر بۆیە کێشی لەش زۆربەی کات لەدوای چەند هەفتەیەک یان مانگێک دەوەستێت
٢- هەندێک کات خواردنی تەندرووستیش بڕی کالۆرییەکەی زۆرە وەک گوێز و زەیت و بەهارات.
٣-نەبوونی ماسوولکەی پێویست، چونکە ماسولکە برێکی زیاتر کالۆری دەسووتێنێت بە بەراورد بە چەوری تەنانەت لە کاتی پشوودا.
|