جگەر پێویستی بە چییە بۆ ئەوەی بە تەندرووستی بمێنێتەوە؟
2025-08-28
143 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت: بۆ ئەوەی تەندرووستی جگەرمان بپارێزین دەبێت چەند هەنگاوێك بگرینەبەر لەوانەش کەم کردنەوەی ئەو خواردنانەی کە سوورکراون و هەروەها شەکریان زۆرە، وەرزش کردنی بەردەوام و خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو.
دکتۆر باوان محەمەد جەزا پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەرس و جگەر لە نووسینێكدا ئاماژە بەوەدەكات چۆن پارێزگاری لە تەندرووستی جگەرمان بكەین.
دەقی نووسینەكەی :-
هەنگاوەكانی پاراستنی تەندرووستی جگەر ئەمانەن:-
یەكەم- کەم کردنەوەی ئەو خواردنانەی کە سوورکراون و هەروەها شەکریان زۆرە.
دووەم- خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو.
سێیەم- وەرزش کردنی بەردەوام.
|