چارەسەرێکی نوێی تیشک بۆ شێرپەنجە بەکاردەهێندرێت
2025-08-28
59 جار خوێنراوەتەوە
مایۆکلینیک یەکەمین چارەسەری تیشکیی نوێ بۆ شێرپەنجەی مەمک لە ئەمریکا بەکاردەهێنێت.
سەنتەری مایۆکلینیک چارەسەرێکی نوێ بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک رایدەگەیێنێت و لە ئەمریکا بەکاریدەهێنێت؛ چارەسەرە نوێیەکە بە "چارەسەری دەرمانی تیشکدەر" ناسراوە، تیشک راستەوخۆ ئاراستەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و زیان بە خانە تەندروستەکان ناگەیێنێت، ئەم هەنگاوە هیوایەکی نوێ بەو نەخۆشانە دەبەخشێت کە بژاردەکانی چارەسەرییان سنووردارە.
ناوی زانستیی چارەسەرەکە (Lutetium-177 PSMA-I&T)ـە، جۆرێکە لە چارەسەری دەرمانی تیشکدەر (radiopharmaceutical therapy). لە رێگەی دەرمانێکەوە ئەنجام دەدرێت کە لە دوو بەش پێکدێت: بەشێکیان پڕۆتینێکی دیاریکراو بە ناوی (PSMA) دەکاتە ئامانج کە لەسەر رووی خانە شێرپەنجەییەکاندا هەیە و بەشەکەی دیکەیان مادەیەکی تیشکدەرە کە بە وردی لە خانە شێرپەنجەییەکە دەدات و لەنێوی دەبات، بەبێ ئەوەی زیانێکی زۆر بە شانە و خانە تەندروستەکانی دەوروبەری بگەیێنێت.
د. ئەنتۆنی توفانۆ، پسپۆڕی شێرپەنجە لە مایۆکلینیک رایگەیاند: "دڵخۆشین کە دەتوانین ئەم بژاردە چارەسەرییە نوێیە پێشکێش بە نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمکی بڵاوبووەوە بکەین. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پێشخستنی چارەسەری ورد و تایبەتمەند بۆ ئەم نەخۆشییە''.
بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە دەرگەیەکی تازە لەسەر چارەسەرکردنی ئەو تووشبووانە دەکاتەوە کە وەڵامیان بۆ چارەسەرەکانی وەک کیمیایی و هۆڕمۆنەکان نەماوە.
|