کێ پێویستی بە پشکنینی پێشوەختە هەیە بۆ دەسنیشانکردنی نەخۆشی گورچیلە؟

6   کاتژمێر پێش ئێستا  41 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی گورچیلە و چاندنی گورچیلە دەڵێت، چەندین كەس هەن پێویستیان بە پشکنینی پێشوەختە هەیە بۆ زوو دەسنیشانکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە لەوانەش، ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان ئەو کەسانەی بەرزە فشاری خوێنیان هەیە.

د. مەلەک حسێن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی گورچیلە و چاندنی گورچیلە لە نوسینێكدا ئاماژە بەو كەسانە دەكات، كە پێویستیان بە پشکنینی پێشوەختە هەیە بۆ زوو دەسنیشانکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە.

دەقی نوسینەكەی :-

کێ پێویستی بە پشکنینی پێشوەختە هەیە بۆ زوو دەسنیشانکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە؟

یەكەم- ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە

دووەم- ئەو کەسانەی بەرزە فشاری خوێنیان هەیە

سێیەم- ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی دڵیان هەیە

چوارەم- ئەو کەسانەی قەڵەون

پێنجەم- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەی بۆ ماوەیی هەیە لە خێزانەکەیانا

شەشەم- ئەو نەخۆشانەی رۆماتیزمەیان هەیە

حەوتەم- ئەو نەخۆشانەی سست بوون و تەشمووع جگەریان هەیە


   ئەمانەش بخوێنەرەوە