چارەسەرەکانی وەرەمی ڕیشاڵی سنگ چییە؟
12 کاتژمێر پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە دەڵێت: گرێی ڕیشاڵی مەمک گرێیەکی خاوێنە (نا شێرپەنجەییە) کە زۆرجار لە ژنانی گەنجدا ڕوودەدات، چارەسەرکردنی بەندە بە قەبارە و نیشانەکان و تەمەنی نەخۆش و هۆکارەکانی مەترسی.
د. ھاوار نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس لە نوسینێكدا ئاماژە بە چارەسەرەکانی وەرەمی ڕیشاڵی سنگ دەكات و دەقی نوسینەكەی بەمجۆرەیە:-
چارەسەرەکانی وەرەمی ڕیشاڵی سنگ چییە ؟
گرێی ڕیشاڵی مەمک گرێیەکی خاوێنە (نا شێرپەنجەییە) کە زۆرجار لە ژنانی گەنجدا ڕوودەدات، چارەسەرکردنی بەندە بە قەبارە و نیشانەکان و تەمەنی نەخۆش و هۆکارەکانی مەترسی.
کەی پێویستی بە چارەسەر نییە؟
گرێی بچووک (<2-3 سم)
گرییەک کە گەشە ناکات و ئازاری نییە
چاودێریکردنی بەردەوام (سۆنەر یان مەمۆگرام هەر ٦-١٢ مانگ جارێک).
بژاردەکانی چارەسەر (ئەگەر پێویست بوو):
لابردن بە نەشتەرگەری (Excisional Biopsy)
ئەگەر گرێی ڕیشاڵی گەورە بێت، گەشە دەکات، یان ئازاری هەیە
نیگەرانی جوانکاری دروست دەکات.
تایبەتمەندی گوماناوی
بڕینێکی بچووک دەکرێت بۆ لابردنی گرێیەکە.
|