زیانە تەندرووستییەكانی زۆر دانیشتن چییە؟

6   کاتژمێر پێش ئێستا  35 جار خوێنراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت: ڕۆژانە دانیشتنی هەشت کاتژمێر بەسەر یەکەوە بەهەمان شێوەی جگەرە کێشان و چەوری خوێن مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات و بۆیە پێویستە هەموو کاتژمێر جارێک ١٠ خولەک بجوڵێین.

د. سوارە عەلی - پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی دڵ لە نووسینێكدا ئاماژە  بە زیانە تەندرووستییەكانی زۆر دانیشتن دەكات .

دەقی نووسینەكەی :-

ڕۆژانە دانیشتنی هەشت کاتژمێر بەسەر یەکەوە بەهەمان شێوەی جگەرە کێشان و چەوری خوێن مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

بۆیە پێویستە هەموو کاتژمێر جارێک ١٠ خولەک بجوڵێین.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەشێكی زۆری هاوڵاتیان بە تایبەتی توێژی فەرمانبەران و ئەو كەسانەی لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن ڕۆژانە چەندین كاتژمێر بە دانیشتن بە ڕێدەكەن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە