زیانە تەندرووستییەكانی زۆر دانیشتن چییە؟
5 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت: ڕۆژانە دانیشتنی هەشت کاتژمێر بەسەر یەکەوە بەهەمان شێوەی جگەرە کێشان و چەوری خوێن مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات و بۆیە پێویستە هەموو کاتژمێر جارێک ١٠ خولەک بجوڵێین.
د. سوارە عەلی - پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی دڵ لە نووسینێكدا ئاماژە بە زیانە تەندرووستییەكانی زۆر دانیشتن دەكات .
دەقی نووسینەكەی :-
ڕۆژانە دانیشتنی هەشت کاتژمێر بەسەر یەکەوە بەهەمان شێوەی جگەرە کێشان و چەوری خوێن مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
بۆیە پێویستە هەموو کاتژمێر جارێک ١٠ خولەک بجوڵێین.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەشێكی زۆری هاوڵاتیان بە تایبەتی توێژی فەرمانبەران و ئەو كەسانەی لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن ڕۆژانە چەندین كاتژمێر بە دانیشتن بە ڕێدەكەن.
|