بە ڕیشاڵبوونی جگەر چارەسەر دەكرێت؟
6 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس دەڵێت: دەتوانرێت چارەسەری ڕیشاڵبوونی جگەر بکرێت، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، ئامانجی سەرەکی بریتییە لە وەستاندنی یان خاوکردنەوەی پێشکەوتنەکە و لە زۆر حاڵەتدا، کەمکردنەوەی هۆکارەکانی مەترسی- بەتایبەتی ئەگەر هۆکارەکە زوو چارەسەر بکرێت.
د. ھاوار نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس لە نوسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات ئایا بە فایبەربوونی جگەر چارەسەر دەكرێت یان نا ؟
دەقی نووسینەكەی :-
بەڵێ دەتوانرێت چارەسەری ڕیشاڵبوونی جگەر بکرێت، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، ئامانجی سەرەکی بریتییە لە وەستاندنی یان خاوکردنەوەی پێشکەوتنەکە و لە زۆر حاڵەتدا، کەمکردنەوەی هۆکارەکانی مەترسی- بەتایبەتی ئەگەر هۆکارەکە زوو چارەسەر بکرێت.
ڕیشاڵبوونی جگەر قۆناغی سەرەتایی (سووک بۆ مامناوەند) زۆرجار چارەسەر بکرێت ئەگەر هۆکاری بنەڕەتی لاببرێت یان چارەسەر بکرێت.
ڕیشاڵبوونی جگەر پێشکەوتوو یان بەمۆم بوونی جگەر چارەسەری قورسترە،
چارەسەر بەندە بە هۆکارەکەی:
ئەگەر ڕیشاڵبوونی جگەر بەهۆی هەوکردنی جگەری جۆری B یان C بێت، دەرمانی دژە ڤایرۆس دەتوانێت هەوکردنەکە کۆنتڕۆڵ بکات یان چارەسەری بکات.
ئەگەر بەهۆی بەکارهێنانی کحولەوە بێت، وەستاندنی کحول بە تەواوی زۆر گرنگە.
لە نەخۆشی چەوری جگەری ناکحولی، دابەزاندنی کێش، خۆراکی تەندرووست، وەرزشی بەردەوام و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە یان کۆلیسترۆڵ دەتوانێت تەندرووستی جگەر بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بکات.
بۆ هەوکردنی جگەری بەرگری خۆکار، دەرمانی
بەرگری وەک ستیرۆید بەکاردەهێنرێت.
ئەگەر دەرمان یان ژەهر هۆکارەکە بن، دەستبەجێ وەستاندنی زۆر گرنگە.
|