بۆچی زۆر کەس بەردەوام هەست بە ساردی دەست و قاچیان دەکەن؟
4 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕێکی تەندروستیی رایدەگەیەنێت، هۆکار زۆرن بۆ ئەوەی کەسێک هەست بکات بەردەوامدەست و قاچی ساردە وەک کەمی رێژەی ئاسن لە خوێندا و تەمبەڵی غودەی دەرەقی.
هێمن مەحمود ئاغاپزیشک و پسپۆڕلە نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم و فەقەڕات لە پەڕەی فەرمی خۆی هۆکارەکانی هەستکردن بە ساردی پەلەکانی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:
یەکەم:کەمی ڕێژەی خوێن و ماددەی ئاسن.
دووەم:کەمی ڕێژەی ڤیتامین بەتایبەتB12
سێیەم:تەمبەڵی غوددەی پەریزادە یان دەرەقی.
چوارەم:لاوازی جەستە بەهۆی کەمبوونەوەی چەوری ژێر پێست.
پێنجەم:دیاردەی ڕاینۆید کە دەبێتە هۆی گۆڕان لە ڕەنگی پەنجەکان لەوانەیە هۆکارەکەی یەکێک بێت لە نەخۆشیە ڕۆماتیزمییەکان.
شەشەم:نەخۆشی شەکرە.
حەوتەم:سستی گورچیلەکان.
ئەو پسپۆرە ئاماژەی بەوەکردووە، هەرکاتێک هەستت بە ساردی پەلەکانت کرد یاخود هەستت بە گۆڕانی رەنگی پەنجەکانت کرد لەکاتی بەرکەوتن بە سەرما، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم بکەی.
|