پڕۆژه‌ی ڕووناكی له هه‌ولێر و سلێمانی به‌رفراوان ده‌بێت
2025-04-30
190 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له 12 گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر و دو گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی شاری سلێمانی، پرۆژه‌ی رووناكی جێبه‌جێده‌كرێت و كاره‌باكه‌یان ده‌كرێته 24 كاتژمێری، تا ئێستاش نزیكه‌ی 600 هه‌زار هاوڵاتی كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكرده‌وه، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ڕوناكی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستێت به‌دابینكردنی كاره‌بای نیشتیمانی 24 كاتژمێری بۆ 12 گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر و دو گه‌ڕه‌كی شاری سلێمانی، گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێریش بریتین له (شۆڕش، كانی، نوسه‌ران، كوێستان، كۆماری، ڕوناكی، پزیشكان، مه‌نتكاوه، ئازار، زانكۆ، حه‌مرین و شاره‌وانی) و هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی بریتین له (هه‌واری تازه و به‌شێكی توی مه‌لیك).
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك سومهندبون له پڕۆژه‌ی ڕوناكی و كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكرا و به‌مزوانه‌ش ده‌گاته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
باسی له‌وه‌شكردوه، پڕۆژه‌ی ڕوناكی به‌رده‌وامه له فراوانبون و تائێستا له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 600 هه‌زار هاوڵاتی كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوه و نزیكه‌ی 750 مۆلیده‌ی تایبه‌ت وه‌ستێنراون له 43 گه‌ڕه‌كی جیاواز له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كسانه به 126 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ڕوی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوییه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوڵاتیانیشی ئاگاداركردۆته‌وه، "بۆ زانیاری زیاتر، هاوڵاتییان ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌ی ڕوناكی له‌ڕێگای ژماره 1992 له‌كاتی هه‌بونی هه‌ر پرسیارێك، سه‌نته‌ره‌كه له‌كاتژمێر 9:00ی به‌یانی تاوه‌كو 9:00ی شه‌و به‌رده‌سته".
|