لەبارەی حەجی بازرگانی هۆشداری توند دەدرێتە هاووڵاتیان
12 کاتژمێر پێش ئێستا
200 جار خوێنراوەتەوە
دەستەی حەج و عومرەی عێراق هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە نەکەونە داوی ساختەکارانەوە و جەختیکردەوە لەوە شتێک بە ناوی “حەجی بازرگانی”یەوە نییە.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵیت، لەگەڵ هەموو وەرزێکی حەجدا تێبینی ساختەکاری و فێڵکردن لە هاووڵاتییان دەکەین لە لایەن کۆمپانیا ساختەکان و کەسانێکەوە دەکرێت کە بانگەشەی بوونی حەجی بازرگانی دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، دەستەکە تاکە لایەنی فەرمی عێراقە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەدا هەیە کە ئەویش بەرپرسە لە مۆڵەتپێدانی حەج و ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق.
جەختیشیکردەوە هیچ کەسێک ناتوانێت بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت حەج بکات، چونکە پشکی عێراق لە حەجدا دیاریکراوە و تەنیا لە ڕێی تیروپشکی ئەلیکترۆنیشەوە دەدرێتە هاووڵاتییان.
دەستەی حەجی عێراق هاووڵاتییان دەکاتەوە، بە هیچ شیوەیەک نەکەونە داوی ئەو ساختەکارانەی کە پێدەچێت ئامانجیان دزین و خواردنی پارەی هاووڵاتییان بێت.
|