زانکۆی سلێمانی: سەرکەوتنێکی گەورەمان لە زانکۆکانی ئاسیادا تۆمارکرد

3   کاتژمێر پێش ئێستا  36 جار خوێنراوەتەوە

زانکۆی سلێمانی لە (ڕیزبەندیی زانکۆکانی ئاسیا ٢٠٢٥ – Asia University Rankings 2025)دا، کە لەلایەن دامەزراوەی (تایمز بۆ خوێندنی باڵا – Times Higher Education)ی بەریتانییەوە ئەنجام دەدرێت، پلەی دووەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی عێراق و پلەی (٥٠١-٦٠٠) لەسەر ئاستی زانکۆکانی ئاسیا بەدەست دەهێنێت.

زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرتاسەری عێراقدا، تەنها ٢١ زانکۆ، بەهۆی ئەوەی گشت مەرجەکانی دامەزراوەی تایمز-یان تێدایە، ڕیزبەندییان بۆ کراوە. زانکۆ بەشداربووەکانی تر، کە ژمارەیان (٥٨) زانکۆیە، نەیانتوانیوە بچنە ڕیزبەندییەکەوە و تەنها بە “Reporter” ناسێندراون؛ واتە مەرج و داواکارییەکانی دامەزراوەی ناوبراویان تێدا نییە.

ڕوونیشیکردەوە لە سەرتاسەری ئاسیادا، ١،٢١٣ زانکۆ زانیارییان پێشکەشی دامەزراوەی ناوبراو کردووە و لەو ژمارەیەش تەنها ٨٥٣ زانکۆ مەرج و داواکارییەکانیان تێدا بووە و ڕیزبەندییان بۆ کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دامەزراوەی تایمزی بەریتانی، شانبەشانی دامەزراوەی شانگەهای و دامەزراوەی کواکەرێلی سیمۆندس، یەکێکە لە سێ سەرەکیترین ئەو دامەزراوانەی لە سەر ئاستی جیهان چەندین ڕیزبەندیی جیاجیا بۆ زانکۆکان دەکات. لە هەڵسەنگاندنی زانکۆکاندا دامەزراوەی تایمز پشت بەم پێوەرانەی خوارەوە دەبەستێت.

Teaching (ژینگەی فێربوون)

ڕێژەی خوێندکارانی دکتۆرا بەبەراورد بە بەکالۆریۆس

ڕێژەی مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا

داهاتی زانکۆ

ڕێژەی خوێندکاران بەبەراورد بە مامۆستایان

ناوبانگ لە وانەوتنەوەدا (لەڕێی ڕاپرسییەوە وەردەگیرێت)

Research Environment (ژمارە و ناوبانگی توێژینەوەکان)

ژمارەی توێژینەوەکان

فەندی توێژینەوەکان

ناوبانگی توێژینەوەکان (لەڕێی ڕاپرسییەوە وەردەگیرێت)

Research Quality (کاریگەریی توێژینەوەکان)

کاریگەریی ئاماژەپێدانەکان

ئاستبەرزیی توێژینەوەکان

بەهێزیی توێژینەوەکان

کاریگەریی توێژینەوەکان

Industry (گواستنەوەی زانیاری)

بەڵگەنامەی مافی خاوەندارێتی

فەندی توێژینەوەکان

International Outlook (بەنێودەوڵەتیبوون)

توێژینەوەی هاوبەشی نێودەوڵەتی

ستافی وانەبێژی نێودەوڵەتی

خوێندکارانی نێودەوڵەتی

زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی زانکۆی سلێمانی شانازییە بۆ سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکە و شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان.

زانکۆکانی ئاسیا زانکۆکانی ئەم وڵاتانە لەخۆ دەگرێت:

ژاپۆن، هیندستان، چین، تورکیا، ئێران، پاکستان، عێراق، تایوان، کۆریای باشوور، ئەندەنووسیا، سعودیە، مالیزیا، تایلاند بەنگلادیش، ئەردەن، ڤێتنام، ئیسرائیل، ئیمارات، هۆنگ کۆنگ، فلیپین، سریلانکا، لوبنان، کازاخستان، ئوزباکستان، برونێی داروسەلام، کوەیت، ماکاو، نیپاڵ، سینگاپۆر، بەحرەین، مۆنگۆلیا، عومان، فەڵەستین، قەتەر، سوریا.

بۆ  بینینی ئەنجامەکان و زانیاریی زیاتر، کرتە لێرە بکە.

Asia University Rankings 2025 | Times Higher Education (THE)


   ئەمانەش بخوێنەرەوە