نێچیرڤان بارزانى و مه‌زڵوم عه‌بدى لە هەولێر كۆبوونه‌وه
3 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى كرد و جه‌ختیان له گرنگیى هاوبه‌شى و به‌شداریى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سوریا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌دا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه، هاوڕابون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى له‌نێو پێكهاته‌كانى سوریادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌كان.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
شه‌وى ڕابردوو 2025/4/23 لە هەولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ مه‌زڵووم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كان له سووريا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووريا تاوتوێ كران و ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و به‌شداريى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووريا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌دا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕابوون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له‌نێو پێكهاته‌كانى سووريادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كان.
پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريادا وه‌ك گارانتييه‌ك بۆ به‌ديهێنانى داوا و مافه ڕه‌واكانى كورد له‌و وڵاته، دۆخى كامپى هۆڵ و ڕۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له سووريا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
|