سۆمۆ: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەنیا تێگەیشتنێکی ماوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  36 جار خوێنراوەتەوە

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق - سۆمۆ رایدەگەیێنێت: بەربەستی گەورە لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت دا نەماوە، کێشەکە تەکنیکییە و تێگەیشتنی لایەنێکی دەوێت. 
 
حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە هەولێر بە میدیای پارتی راگەیاند، "ئێمە بەڕاستی خەریکین، کاک مەسرور بارزانی بەجدی لەسەر ئەو مەوزوعەیە و.. سوودانیش هەروەها کار دەکات ئەو پرسە کۆتایی بێت و نەوت هەناردە بکرێتەوە."
 
لە 23ـی ئاداری 2023ـەوە، هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی تورکیاوە وەستاوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگایەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس. لەدوای ئەو بڕیارەوە، بە گوتەی بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 24 ملیار دۆلار زیان بە 
 
لەبارەی کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، شنگالی دەڵێت: ناتوانن بڵێن ئەمڕۆ یان سبەی، بەڵام "کۆبوونەوەکان بەردەوامن، شتێکی وا گەورە نەماوە لەنێوانیان کە بڵێین شتێکی گەورەیە و ناکرێت، شتێکی سادەیە."
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی دەمێنێتەوە تێگەیشتنێکە بۆ پرسەکە،" ئەوەش پەیوەندیدارە بە لایەنی سێیەم کە جۆری کارەکەی چۆن دەبێت.
 
ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتە. 
 
حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق رۆژی چوارشەممە پانێلێکی تایبەت لە کۆڕبەندی سلێمانی رایگەیاند زیاتر لە ساڵ و نێوێک پەیوەندى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەدیاریکراوى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان هەبووە، لە بارەى میکانیزمى هەناردەکردنەوەى نەوت، چونکە پێویستییەکى زۆر هەیە بۆ  زیادکردنى داهات و بۆ پاڵشتى بودجەى عێراق، کە سوودیشى بۆ حکومەتى هەێمى کوردستان هەیە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە