لەڕەمەزاندا زیاتر لە 16 ملیۆن کەس عومرەیان کردووە
2025-04-01
210 جار خوێنراوەتەوە
سعودیە ڕایگەیاند، ژمارەی عومڕهكاران و سەردانیکەرانی دو مزگەوتی پیرۆز لە مانگی ڕەمەزاندا 122 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە، لەنێویاندا حاجی و نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورە و مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ).
لە بەیاننامەی دەسەڵاتی گشتی بۆ چاودێریکردنی کاروباری مزگەوتی گەورە و مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) هاتووە، ژمارەی سەردانیکەرانی هەر دوو مزگەوتی پیرۆز لە مانگی ڕەمەزاندا 122 ملیۆن و 286 هەزار و 712 کەس بوە.
ژمارەی عومڕهكاران لە مانگی ڕەمەزاندا گەیشتوەته 16 ملیۆن و 558 هەزار و 241 کەس، لە کاتێکدا بە گشتی 75 ملیۆن و 573 هەزار و 928 کەس لە مزگەوتی گەورە نوێژیان کردوە و ژمارەی نوێژخوێنانی مزگەوتی پێغەمبەر گەیشتوهتە 30 ملیۆن و 154 هەزار و 543 کەس.
دەسەڵاتی گشتی بۆ چاودێریکردنی کاروباری مزگەوتی گەورە و مزگەوتی پێغەمبەر تەکنەلۆژیای پێشکەوتو بەکاردەهێنێت کە پشت بە هەستەوەری خوێنەر دەبەستێت بۆ چاودێریکردنی ژمارەی نوێژخوێنان و حاجیان و عومڕەکاران.
|