داهاتی سنوریی عێراق لە دوو مانگدا زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار بووە
2025-04-01
161 جار خوێنراوەتەوە
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق ئاشکرای دەکات، کە داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ملیار دینارە و بەوتەی سەرۆکی دەستەی دەروازەکان ئەوە داهاتی دەروازەی ئاوی و وشکانی و ئاسمانی عیراقە.
عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایگەیاند: "داهاتی مانگی یەک و دووی ئەمساڵی سەرجەم دەروازە ئاسمانی و ئاوی و وشەکانیيەکانی عیراق گەیشتووەتە زیاتر لە 400 ملیار دینار".
"دەستەكە هەوڵدەدات ئەو داهاتانە دوو هێندە بكات وەك بەشێك لە پلانە ستراتیژییەكانی بۆ بەهێزكردنی سەرچاوەكانی دەوڵەت و كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەكان بەشێوەیەكی كاریگەرتر" سەرۆکی دەستەکەی وایوت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستەکە خستویەتیەڕوو سەرجەم دەروازە سنوورییە وشكانی و ئاوی و ئاسمانییەكانی عیراق پێکەوە بە یەك ناوەندی یەكگرتووەوە بەستراون و راستەوخۆ و بە شێوەیەكی رێكخراو لە رێگەی سیستمێكی ئۆتۆماتیكی ئەلیكترۆنيیەوە بەڕێوەدەبرێن.
|