وه‌زیری كاره‌بای عێراق: هاوێنێكی سه‌ختمان له‌پێشه
2025-03-28
149 جار خوێنراوەتەوە
زیاد عه‌لی فازڵ وه‌زیری كاره‌بای عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا هاورده‌كردنی غاز له ئێرانه‌وه بگرنه‌وه و رێگه به عێراق نه‌درێت غاز له‌و وڵاته‌وه هاورده بكات، به‌شێك له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌كارده‌كه‌ون و به‌وه‌ش روبه‌ڕوی هاوێنێكی سه‌ختی بێ كاره‌بایی ده‌بینه‌وه.
زیاد عه‌لی فازڵ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا هاورده‌كردنی كاره‌با له ئێرانه‌وه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام وێنه‌كه سه‌باره‌ت به غاز ڕون نییه، ئه‌گه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا هاورده‌كردنی غاز له ئێرانه‌وه له‌خۆ بگرێت، توشی هاوینێكی سه‌خت و گه‌رم ده‌بین".
وتیشی، "تا ئێستاش گفتوگۆكان له واشنتن سه‌باره‌ت به به‌ده‌ركردنی عێراق بۆ ئه‌مساڵیش له سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وامن، تا بتوانین پێداویستی وێستگه غازیه‌كانی كاره‌با دابینبكه‌ین".
پێشتر عه‌دنان جابری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبو، "ئه‌و غازه‌ی له كێڵگه عێراقییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، 60%ی خواستی ناوخۆ پڕناكاته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت حكومه‌ت كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی لێخۆشبون له ئه‌مریكا بكات بۆ هاورده‌كردنی غاز و كاره‌با له ئێرانه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌زاره‌تی نه‌وت كارده‌كات بۆ وه‌به‌رهێنان له غاز له سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به غاز، به‌ڵام له باشترین حاڵه‌تدا عێراق نزیكه‌ی 70%ی خواستی ناوخۆ بۆ غاز پڕده‌كاته‌وه".
سه‌باره‌ت به ئاسۆی هاوینێكی گه‌رمی عێراق، عه‌دنان جابری وتی، "ده‌زگاكانی حكومه‌ت كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی پچڕانی كاره‌با".
عێراق بۆ كاره‌بای وێستگه‌كانی كاره‌با زۆر پشت به غازی ئێران ده‌به‌ستێت، وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕی هاورده‌كردنی له نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن مه‌تر سێجا له ڕۆژێكدا.
له‌گه‌ڵ پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با به‌هۆی كێشه‌ی دارایی و ته‌كنیكی، عێراق توشی قه‌یرانی وزه‌ی دوباره ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا كه خواست له‌سه‌ر كاره‌با ده‌گاته ئاستێكی پێوانه‌یی.
|