زیانەكانی راگرتنی نەوتی هەرێم بە 21 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت

2025-03-28  211 جار خوێنراوەتەوە

دوو ساڵ بەسەر بڕ‌یارە 277 لاپەڕ‌ەییەكەی پاریس تێدەپەڕێت كە بووە هۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم و زیانەكانی ئەو ڕاگرتنە بە 21 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكانی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتەكە بەردەوامی هەیە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ بڕە نەوتێكی هەرێم لەڕێگەی كۆمپانیای نیشتمانی سۆمۆوە هەناردە نەكراوەتەوە.

هەرچەندە حكومەتی هەرێم لەڕۆژی 2ی 4ی 2023، بەڕ‌ەسمی هەناردەكردنی نەوتی رادەستی بەغدا كرد، بەڵام هەتا ئێستا نەوت لەهەرێمەوە بە بۆری بۆ دەرەوەی عیراق هەناردە نەكراوە.

نزیكەی ساڵێكیشە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق و حكومەتی توركیاش بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەردەوامە، پسپۆڕێكی بواری وزەش رایدەگەیەنێت: "رۆژانە لەهەرێم بڕ‌ی 286 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت، بەگریمانە بەرمیلی بە 73 دۆلار دانرێت، كەواتە لەو ماوەیەدا 20 ملیار و 878 ملیۆن دۆلار زیان بەر هەرێم كەوتووە".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە