حکومەتی عیراق: وشكه‌ساڵی له‌مساڵدا له ساڵانی رابردو زیاتره
2025-03-24
279 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگەیاند، ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵانی پێشوو، وشكه‌ساڵی له وڵات‌دا تاڕاده‌یه‌ك زیاتره
عه‌ون زیاب وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق لهلێدواینَكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مساڵ تاڕاده‌یه‌ك وشكه‌ساڵی زیاتره به‌راورد به‌و ساڵه وشكهساڵیانهی وڵاته‌كه به‌خۆیه‌وه بینیوه"، هیوای خۆی ده‌ربڕی كه "باشتر بێت له ساڵانی ڕابردوو، دەشڵێت ئەوە به‌نده به شێوازی پاراستنی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی كه له كشتوكاڵدا به‌كارده‌هێنرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هاوكارییه‌كی به‌رچاو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌یه له گۆڕینی شێوازه‌كانی ئاودێری له ئێستادا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری ئاودێری مۆدێرن هاورده‌كراو كراون، ئاودێری هێڵی سپرینكلێر هه‌یه، جگه له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت".
عه‌ون زیاب ئاشكراشیكردووه، "هیوادارین كه بواره‌كانی گۆڕینی شێوازه‌كانی ئاودێری فراوانتر بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاو، به‌مشێوه‌یه‌ش بڕی به‌رده‌ست وه‌ك خۆی ده‌پارێزرێت، سه‌قامگیری كشتوكاڵی مسۆگه‌ر بكرێت، پێداویستییه‌كانی ئاوی مرۆڤ دابین بكرێت".
|