لە چەمچەماڵ پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید ڕاگەیاندرا
2025-03-28
139 جار خوێنراوەتەوە
لە چەمچەماڵ پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید ڕاگەیاندرا، کە لەچوارچێوەی هەفتە یادی کارەساتی ئەنفالدایە بە هاوبەشی قائیمقامییەتی چەمچەماڵ و مۆنۆمێنتی چەچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی بەڕێوەدەچێت، تیایدا لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ـی نیسان لە مۆنۆمێنتی ئەنفال و هۆڵی ڕۆشنبیری بەڕێوەدەچێت.
لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید ئەنجام درا.
لە سەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەکەدا، ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ شارۆچکەکەمان و دەستخۆشیمان بۆ تەواوی ئەو کەسانەی ماندووبوون پێوەی هەیە.
دواتر هابیل حاجی ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال ڕایگەیاند، وەک مۆنۆمێنتی ئەنفال بۆ ئەمساڵ یادی جینۆسایدی ئەنفال وەک هەفتەیادی کارەساتی جینۆسایدی ئەنفال بەڕێوەدەبەین، کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کارەکانی هەفتە یادی کارەساتی ئەنفال دەخەینەڕوو، پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی جینۆسایدیش لەچوارچێوەی کارەکانی هەفتە یادی کارەساتی ئەنفالدایە.
هەڵوێست نەریمان سەرپەرشتیاری لیژنەی بینین و هەڵسەنگاندنی فێستیڤاڵ پێشنیاری جۆر فیلم و جۆنییەتی ئاڕاستەکردنی فیلمەکانی خستەڕوو تیایدا مەرجەکانی پێشکەشکردنی فیلمەکانی خستەڕوو وتی بڕیارماندا بیگۆڕین بە فێستیڤاڵێک و بڕیارە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ـی نیسان لە مۆنۆمێنتی ئەنفال و هۆڵی ڕۆشنبیری کارەکانی ئەنجام بدرێت.
هاوکات ئیدریس شەوکەت بەڕێوەبەری ڕۆشنبیریی و هونەریی چەمچەماڵ وتی: لە پێشتردا فێستیڤاڵی فیلمی جینۆساید بەشێوەی دیدار بەڕێوەدەچوو، چوار دیدار بەڕێوەچوو، بۆ ئەمساڵ بڕیارماندا بیگۆڕین بە فێستیڤاڵێک و بڕیارە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ـی نیسان لە مۆنۆمێنتی ئەنفال و هۆڵی ڕۆشنبیری کارەکانی ئەنجام بدرێت.
|