وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە کەرکووک

1     کاتژمێر پێش ئێستا  20 جار خوێنراوەتەوە

یاسر ئەلمالكی، وەزیری ناوخۆی عیراق، سەردانی بارەگای پارێزگای كەركوكی كرد و لەلایەن محەمەد سەمعان وەزیری دەوڵەت و محەمەد ئیبراهیم حافز، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و مازن غەریب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن و یاریدەدەر و راوێژكارانەوە پێشوازیی لێكرا.

وەزیری ناوخۆی عیراق، بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس و بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری ئاسایشی فیدراڵی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت، لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك و چەند سەركردەیەكی دیكەی ئەمنی لە پارێزگاكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، دۆخی ئەمنی پارێزگاكە و هەوڵەكان بۆ پێشخستنی كاری دەزگا ئەمنییەكان و پشتگیریكردنی سەقامگیریی پارێزگاكە و خزمەتكردنی سەرجەم هاوڵاتییەكانی تاوتوێ كرا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە