تەرمی دوو منداڵەكە گەیشتەوە سلێمانی و بەخاك سپێردران

2   کاتژمێر پێش ئێستا  65 جار خوێنراوەتەوە

تەرمی ئەو دوو منداڵە بەخاك سپێردرا، كە لەڕووباری مەریج لە تورکیا گیانیان لەدەستدا و بەیانی ئەمڕۆ گەڕێندرانەوە شاری سلێمانی.

لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، تەرمی هەریەك لە هەریاد هەرێمی تەمەن 10 ساڵان و مێلا هەریادی تەمەن شەش ساڵان گەڕێندرانەوە بۆ شاری سلێمانی كە رۆژی 14ی 10ی 2026، لەڕووباری مەریج لەسەر سنووری توركیا و یۆنان گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆش 28ی 10ی 2026، هەر لە سلێمانی تەرمەكانیان بەخاك سپێردرا.

ئەوەش لەكاتێكدایە، تەرمی منداڵی سێیەمی هەمان خانەوادە هێشتا نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە